داعش بەرپرسیارێتی خۆی له‌ شەهیدکردنی 3 گه‌نجه‌كه‌ی ناحیەی شوان راگه‌یاند

داعش بە فەرمی لە تویتەر بەرپرسیارێتی خۆی لە شەهیدکردنی 3 گەنجی گوندی شەوگێری سنوری پارێزگای کەرکووک راگەیاند.

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ رێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌رێگه‌ی په‌یجه‌ فه‌رمیه‌كانیه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌، بەفەرمی بەرپرسیارێتی شەهیدکردنی سێ هاووڵاتییە کوردەکەی گوندی شەوگێڕی سەربەناحیەی شوان لەپارێزگای کەرکووک لەئەستۆ گرت.