به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی دوو تۆمه‌تباری ڕاگه‌یاند

له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هیشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: ئەمڕۆ ڕێکەوتی ۲٠ / ۱٠ /۲٠۲٠ لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرکان لەشاری هەولێر توانرا ( ۲ ) تۆمەتبار دەستگیر بکەن.

ڕاشیگه‌یاند: تۆمه‌تباره‌كان بڕی ( ۱۱٦ ) گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری ( کریستاڵ )و بڕی ( ٥٥٠,٠٠٠ ) دیناری عێراقی ساختە و بڕی ( ۹٠٠ )  دۆلاری ساختەی ئەمریکی و لەگەڵ ( ۳ ) دەمانچە و ( ٦ ) مۆبایل لەدەستیان گیرا.

99