شاعیرێكی دیاری كوردستان كۆچی دوایی كرد

لە پەنجاکانی سەدەی رابردو لە رۆژنامەی (ژین) دەستی بە بەبڵاوکردنەوەی نوسینەکانی کردووە

جەمال رەشید حەوێزی، مامۆستاو نوسەر و شاعیرو هونه‌رمه‌ند ، بە نەخۆشی کۆچی دواییکرد.


بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 20-10-2020 جەمال رەشید حەوێزی، لەتەمەنی 82 ساڵیدا بەنەخۆشی کۆچی دواییکرد.

 
ناوبراو لە پەنجاکانی سەدەی رابردو لە رۆژنامەی (ژین) دەستی بە بەبڵاوکردنەوەی نوسینەکانی کردووەو، لەو کاتەوە بەردەوام بووە شیعرو وتاری لە گۆڤارو رۆژنامەکان بڵاوکردوەتەوە.

 
مامۆستا جەمال لەپرۆسەی پەروەردە لە ناوچەکانی رانیەو بیتوێن،  رۆڵی هه‌بووه‌ چه‌ندین نه‌وه‌ لە چینە جیاوازەکان لەم دەڤەرە خۆیان بە قوتابی مامۆستا جەمال رەشید دەزانن، جگه‌ له‌وه‌شی مامۆستا خاوه‌ن ئه‌رشیفێكی زۆر بوو به‌ تایبه‌تی له‌ بواری وێنه‌دا
مامۆستا جەمال لە بنەماڵەیەکی دیاری کۆیە و برای مامۆستا کەمال رەشید پیاوێکی سیاسی و رۆشنیری ناسرا بوو، سەرەتای کارکردنی لەحیزبی ھیواوە دەستی پێکردو، لە شاڵاوی حەرەس قەومییەکان لە 1963 شەھید کراوە.