ئۆتۆمبێڵی تۆتارا به‌خێراترین ئۆتۆمبێڵ له‌ جیهاندا داده‌نرێت و نرخه‌كه‌ی ملیۆنێك 600 هه‌زار دۆلاره‌

كۆمپانیای ئێس ئێس سی ئه‌مریكی بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێڵ،ئۆتۆمبێڵه‌ تازه‌كه‌ی به‌ناوی تۆتارا "Tuatara" ئاشكرا كردووه‌ كه‌ ده‌بێته‌ خێراترین ئۆتۆمبێڵ له‌ جیهاندا.

كۆمپانیاكه‌ ئاشكرای كردووه‌ كه‌ خێرایی ئۆتۆمبێڵه‌كه‌ ده‌گاته‌ 316،11 میل له‌كاتژمێرێكدا و ژماره‌ی پێوانه‌یی ئۆتۆمبێڵی (بوگاتی ) ئیتاڵی ده‌شكێنێ كه‌ خێراییه‌كه‌ی 304،77 میله‌ له‌كاتژمێرێكدا.

هه‌روه‌ها كۆمپانیاكه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ 100 ئۆتۆمبێڵی له‌م شێوه‌یه‌ به‌رهه‌م ده‌هێنن و نرخی یه‌ك ئۆتۆمبێڵ ده‌گاته‌ یه‌ك ملیۆن و 600 هه‌زار دۆلار.

6699

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار