بانكی ره‌شید 10 ملیۆن دینار ده‌داته‌ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی بۆ جاری دووه‌م هاوسه‌رگیرییان كردووه‌

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ بانكی ره‌شیدی به‌غدا رایگه‌یاند كه‌ پێشینه‌ی 10 ملیۆن دینار ده‌داته‌ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی بۆ جاری دووه‌م هاوسه‌رگیرییان كردووه‌ .

له‌مباره‌یه‌وه‌ نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی بانكه‌كه‌ ده‌ڵێت : بڕیاردراوه‌ پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری بدرێته‌ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی بۆ جاری دووه‌م هاوسه‌رگیرییان كردووه‌،به‌مه‌رجێك له‌ هاوسه‌رگیری یه‌كه‌مدا سوودمه‌ند نه‌بووبن.

هه‌روه‌ها بانكه‌كه‌ روونیكردۆته‌وه‌ كه‌ پێشینه‌كه‌ 10 ملیۆن دیناری عێراقییه‌ و ده‌بێ فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ خزمه‌تی له‌ دووساڵ كه‌متر نه‌بێت و فه‌رمانبه‌ری هه‌میشه‌یی بێت و كه‌فیلی هه‌بێت.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار