وته‌بێژی مسته‌فا كازمی: به‌بێ قه‌رزكردن ناتوانین مووچه‌ دابه‌ش بكه‌ین

ئه‌حمه‌د موللا ته‌ڵاڵ، وته‌بێژی مسته‌فا كازمی،سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ رایگه‌یاند: به‌بێ قه‌رزكردن ناتواندرێت مووچه‌ دابین بكرێت و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیشی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی حه‌ز ناكه‌ن مووچه‌ دابه‌ش بكرێت.

موللا له‌ لێدوانێكیدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن گوتی: ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان پڕۆژه‌ یاسای قه‌رزكردن په‌سند نه‌كات،ئه‌وا حكومه‌ت ناتوانێ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بدات.

هه‌روه‌ها وته‌بێژی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گوتیشی: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نایه‌وێ مووچه‌ دابه‌ش بكرێت.

ئه‌حمه‌د موللا ته‌ڵ گوتیشی: حكومه‌ت به‌گوێره‌ی یاسا كارده‌كات و ناتوانێ یه‌ك دینار به‌بێ یاسا خه‌رج بكات.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار