تەندروستی سلێمانی: ئەگەر هاووڵاتیان ژیانی خۆیان لا گرنگ نەبێت ژمارەی گیانلەدەستدان زیاتر دەبێت

ەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی لەبارەی مەترسییەكانی ڤایرۆسی ڤایرۆسی كۆرۆنا هۆشداری به‌ هاووڵاتییان ده‌دات و رایگەیاند ئەگەر ژیانی خۆیان لا گرنگ نەبێت، ئەوا ڕێژەی گیانلەدەستدان زۆر زیاتر بەرز دەبێتەوە.

د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگه‌یاند: ئەوەی کەلەسەرمانە و پێویستمانە بۆ روبەرووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کردوومانە، لەسەر هاوڵاتیانیش پێویستە پابەندی بەستنی دەمامک و دەستکێش بن و رێکارەکانی خۆپارێزی و دوورکەوتنەوە لە قەرەباڵغی بگرنەبەر، ئەگەر هاووڵاتیان ژیانی خۆیان لا گرنگ نەبێت ژمارەی گیانلەدەستدان زۆر زیاتر دەبێت.

گوتیشی: لەسەرەتاوە پێشبینی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان و قوربانیانی پەتای کۆرۆنامان کردووە لەم وەرزەدا و ئەگەر دۆخەکە بەمشێوەیە بڕوات کۆرۆنا زیانێکی گەورەی گیانی لە هاووڵاتیانی پارێزگای سلێمانی دەدات.