نووسەر و سیاسەتمەدارێكی كورد بەهۆی تووشبوونی به‌ كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد

شەفیق قەزاز، سیاسەتمەدار و تێكۆشەری دێرین بە نەخۆشیی كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد.

شەوی رابردوو نووسەر و سیاسەتمەدار شەفیق قەزاز بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد.

وه‌زاره‌تی تەندروستی رۆژانه‌ ئاماری تووشبوون گیانله‌ده‌ستدانی كۆرۆنا لەهەرێمی كوردستان بڵاوده‌كاته‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت: كۆرۆنا روو لەزیادبوون و داوای خۆپارێزی دەكات، ده‌ڵێت:  پێویسته‌ هاوڵاتیان پابەندی بەستنی دەمامک و دەستکێش بن و رێکارەکانی خۆپارێزی و دوورکەوتنەوە لە قەرەباڵغی بگرنەبەر.