بۆ یاری كلاسیكۆ یاریزانانی ڕیال دوایین یه‌كه‌ی مه‌شقیان سازكرد و ڕامۆسيش به‌ شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌شداری له‌ مه‌شقه‌كان كرد

بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ یاری كلاسیكۆ، یاریزانانی یانه‌ی ڕیال مه‌درید دوایین یه‌كه‌ی مه‌شقیان سازكرد، سێرجیۆ ڕامۆس كاپتنی یانه‌ی شاهانه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌شداری له‌ مه‌شقه‌كان كردو ناوی له‌ پێكهاته‌ی گشتی تیپه‌كه‌ی بۆ یاری كلاسیكۆ تۆماركراوه‌، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی شه‌ممه‌ی ڕابردوو له‌ یاری به‌رامبه‌ر كادیز له‌ هه‌فته‌ی شه‌شه‌می لالیگا ئه‌ژنۆی چه‌پی دووچاری پێكان هات و به‌و هۆیه‌وه‌ له‌ یاریگاكان دووركه‌وته‌وه

 هاوكات یاریزان ماریانۆ دیاز به‌ هه‌مان شێوه‌ پێكانی چاك بۆته‌وه‌و به‌شداری له‌ مه‌شقه‌كانی میرێنگی كرد، به‌ڵام ناوی له‌ پێكهاته‌ی ڕیال بۆ یاری كلاسیكۆ تۆمارنه‌كراوه، هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان ئیدین هازاردو دانی كارڤاخال و ئه‌لڤارۆ ئۆردیۆزۆلا هێشتا پێكانیان چاك نه‌بۆته‌وه‌و له‌ پێكهاته‌ی ڕیال مه‌درید دابڕاون 

كاتژمێر 5 ى ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ له‌گه‌ری حه‌وته‌می خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا یانه‌ى بارسێلۆنا له‌یاریگای تایبه‌ت به‌خۆی میوانداری ریال مه‌درید ده‌كات

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ

COVID-19
تووشبووان
93,433
گیان له‌ده‌ستدان
2,994
چاکبوونەوە
57,941
تووشبووان
535,321
گیان له‌ده‌ستدان
11,958
چاکبوونەوە
465,452
تووشبوون
58,739,895
گیان له‌ده‌ستدان
1,390,315
چاکبوونەوە
40,654,298