سبه‌ی له هه‌ولێر.. ڕێوڕه‌سمی بڵاوكردنه‌وه‌ی 9 كتێبی حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن به‌ڕێوه ده‌چێ
24/10/2020 - 13:09
سبه‌ی له هه‌ولێر، ڕێوڕه‌سمی ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی 9 كتێبی نووسه‌ر و ڕه‌خنه‌گری ناسراو حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن به‌ڕێوه ده‌چێ.
ناوه‌ندی ئاوێر بۆ چاپ و وه‌شان، بڵاوی كرده‌وه، كه كاتژمێر 04:00ـی ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه‌ی دادێ 25/10/2020، له ناو ئۆفیسی ناوه‌نده‌كه‌یان، ڕێوڕه‌سمی ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی 9 كتێبی نوێی نووسه‌ر و ڕه‌خنه‌گر حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن، به ئاماده‌بوونی خۆی به‌ڕێوه ده‌چێ.