هێمن قادر: له‌مڕۆوه‌ هه‌ركه‌س ماسك نه‌به‌ستێت به‌بڕی 20 هه‌زار دینار غه‌رامه‌ ده‌كرێت

جێگری پارێزگاری هه‌ولێر، رایگه‌یاند: له‌ئه‌مڕۆوه‌ هه‌ركه‌س ماسك نه‌به‌ستێت غه‌رامه‌ ده‌كرێت ئه‌گه‌ر ئاماده‌نه‌بوو غه‌رامه‌كه‌ بدات له‌ بنكه‌ی پۆلیس ده‌ستبه‌سه‌رده‌كرێت.

هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هه‌ولێر، به‌ ده‌نگی ئه‌مریكای به‌شی كوردی رایگه‌یاندووه‌ له‌ئه‌مڕۆوه‌ هه‌ركه‌س ماسك نه‌به‌ستێت غه‌رامه‌ده‌كرێت به‌بڕی (20 هه‌زار دینار) ئه‌گه‌ر ئاماده‌ه‌نه‌بوو غه‌رامه‌كه‌ بدات له‌ نزكترین بنكه‌ی پۆلیس ده‌ستبه‌سه‌رده‌كرێت تا ئه‌و كاته‌ی غه‌رامه‌كه‌ ده‌دات.

جێگری پارێزگاری هه‌ولێر گوتیشی: هێزی گه‌ڕۆكمان ده‌بێت له‌ناو گه‌ڕه‌گ و كۆڵان و شار و كۆمه‌ڵگاكان، له‌ هه‌ر حاڵه‌تێكی پرسه‌ و ئاهه‌نگ گێڕان له‌ماڵان و له‌شوێنێكی گشتی ئه‌وا پێ بژاردنیان پێده‌كرێت به‌ دوو ملیۆن دینار.

هێمن قادر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ناو شاری هه‌ولێر و هه‌موو قه‌زا و ناحییه‌كانی سه‌ر به‌ هه‌ولێر به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ وه‌ك خۆی جێ به‌جێ ده‌كه‌ین.

هێمن قادر گوتیشی: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ خاوه‌نی ماركێت و مینی ماركێتن شوێنی تایبه‌تییان هه‌یه‌ یان شۆفێری بار هه‌ڵگر و شۆفێری تایبه‌ت و شۆفێری ته‌كسیه‌ ، به‌ئاسانی ده‌توانیت ئه‌و ئیجرائاتانه‌ی به‌رامبه‌ر بكرێت به‌وه‌رگرتنی ناسنامه‌كه‌ی یا به‌وه‌رگرتنی ساڵنامه‌ی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی به‌داخستنی شوێنه‌كه‌ی ئه‌وكات ده‌توانرێت پابه‌ندی ئه‌وه‌ بكرێت كه‌ غه‌رامه‌كه‌ بدات.

ئێستا دۆخی هه‌ولێر له‌ ڕووی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا مه‌ترسیدارتر بووه‌ به‌ڕاستی ئه‌و ڤایره‌سه‌ ته‌واو ته‌شه‌نه‌ی كردووه‌ و له‌ كۆنتڕۆڵ ده‌رچووه‌، به‌درێژایی ئه‌و حه‌وت مانگه‌ی ڕابردوو وه‌كو ئێستا ڤایرۆ‌سه‌كه‌ بڵاونه‌بۆته‌وه.