چەند بروسکەیەکی سەرەخۆشیی لە بارەگای بارزانییەوە

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی عومه‌ر مسته‌فا نه‌بی ده‌كات

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی عومه‌ر مسته‌فا نه‌بی

به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوول(عومه‌ر مسته‌فا نه‌بی) ناسراو به‌(عومه‌ر مستۆ)مان پێگه‌یشت.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان و خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای مه‌زن داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو عومه‌ر مسته‌فا نه‌بی به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامیش به‌ ئێوه‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی

27ـی10ـی2020

.........................

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی جه‌لال نانه‌كه‌لی ده‌كات

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی جه‌لال نانه‌كه‌لی

به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوول و كه‌سایه‌تی دیاری شاری هه‌ولێر جه‌لال ئه‌حمه‌د میكائیل ناسراو به‌ (جه‌لال نانه‌كه‌لی)مان پێگه‌یشت.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێز و خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای دلۆڤان داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامیش به‌ ئێوه‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی

27ـی10ـی2020

..........................

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ محه‌مه‌د كاكه‌ بله‌ی هه‌ڵه‌دن ده‌كات

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێز، محه‌مه‌د كاكه‌ بله‌ی هه‌ڵه‌دنی

به‌دأخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو(فاتیمه‌ ره‌سوڵ)ـی هاوژینی به‌رێزتانمان پێگه‌یشت.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و خزم و دۆستانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین گیانی خوالێخۆشبووی هاوژینتان به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ به‌ڕێزتان و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی

27ـی10ـی2020

Image removed.

Image removed.

Image removed.

Image removed.

192192

2 Comments

1 Share

Like

Comment

Share