مەسرور بارزانی: هەموومان بەرپرسیارییەتیمان لەسەر شانە بۆ پاراستنی یەكتری

ئەمڕۆ سێشەممە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هۆشداری دا لە بەرزبوونەوەیبەردەوامی ڕێژەی تووشبووانی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا و رایگەیاند: هەمووان بەرپرسیارییەتیان لەسەر شانە بۆ پاراستنی یەكتری.

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە هەژماری فەرمیی خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) پۆستێكی بڵاوكردووەتەوە و ئاماژەی بەوەداوە "بەردەوام بەرزبوونەوەیەکی خێرا لە ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار دەکرێ".

مەسرور بارزانی دەشڵێ "تکایە ڕێنماییە فەرمییەکان پەیڕەو بکەن، هەریەک لە ئێمە بەرپرسیارییەتییەکمان لەسەر شانە بۆ پاراستنی یەکتری".