Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 12:03

دوای هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا دانوستانی نێوان ئیسرائیل و پێنج وڵاتی عەرەبی دەستپێدەکات

کوردستان TV
100%

وەزیری هەواڵگری ئیسرائیل، ئێلی کۆهین لە میانی لێدوانێکیدا بۆ کەناڵ 12ى ئیسرائیل باسی لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی تەل ئەبیب لەگەڵ ئیمارات، بەحرێن و سوودان کرد..

ئێلی کۆهین لەبارەی هەوڵەکانیان بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتە عەرەبییەکانی دیکە رایگەیاند : دوابەدوای هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، دانوستانەکانمان لەگەڵ سعوودیە، قەتەر، عومان، جەزائر و مەغریب چڕدەکەینەوە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانمان.

ئیسرائیل رۆژی ١٥ی ئەیلوول لە کۆشکی سپی رێککەوتننامەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیمارات و بەحرێن واژوو کرد. 

دواتر لە 23ى تشرینی یەکەمدا سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند ئیسرائیل و سوودان لەسەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان گەیشتوونەتە رێککەوتن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.