عێراق.. زیاتر لە چوار هەزار کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئامارێكی تایبه‌ت به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: له‌ دوێنێه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ 4043 كه‌سی دیكه‌ تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 2020/10/28 وەزارەتی تەندروستی و ژینگه‌ی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تایبه‌ت به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ رایگەیاند: 4043 كه‌سی دیكه‌ تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، 2929 تووشبوو بە تەواوەتی چاكبوونەتەوە و 46 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا هاتووه‌، تێکڕاى تووشبووان بە کۆرۆنا لە سه‌رتاسه‌ری عێراق گه‌یشته‌ ‌‌463951 تووشبوو.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ده‌ڵێت: 391010 تووشبووش چاکبوونەته‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌كانیان جێهێشتووه‌، رێژه‌ی چاکبوونەوە واتا (%84.3)ى کۆى تووشبووان.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ده‌شڵێت: له‌ ئێستادا 62171 تووشبوو له‌ ژێر چاودێریدان و 420 تووشبووش له‌ ژێرچاودێری چڕ چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێت.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا هاتووه‌، ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان له ‌سه‌رتاسه‌ری وڵات تا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ گه‌یشته‌ 10770 كه‌س.