هەرزەکار وسوشیال میدیا

کە کێشە بگاتە رادەی پزیشکی دادوەری کەواتە لوتکەی کێشیە

دیسان و دیسان هەمان کێشە دووبارە و سێ بارە و سەد بارە دەبێتەوەئەو چیرۆکەی باسی دەکەم زۆر زۆر بووە و من وەک پسپۆری پزیشکی دادوەری زۆرم بینیوە لەم کەیسە بۆیە حەزم کرد تۆزیک باسی بکەم وەک پزیشکیک هەندێ ئامۆژگاری بکەم ...چونکە لایەنیکی تری پزیشکی دادوەری جگە لە دادگا بەندە بە کۆمەڵگاو کێشەی کۆمەڵایەتی و پێویستە وانەیان لێ وەرگرین...ئەو کێشانە کەمبکرێنەوە تاوانی دەستدرێژی سێکسی کەمدەبێتەوە کە قیزەوترین تاوانە.
کچیکی هەرزەکار کە وەرەقەی رەسمی ڕەوانە کرابوو بۆ پشکنینی پەردەی کچێنی ئێمەش وەکو پزیشکی پسپۆر پشکنینمان بۆی کرد و ڕاپۆرتمان دایەوە لایانی پەیوەندیدار...
ئەم ڕاپۆرتەی پزیشکی دادوەری٣ پزیشکی پسپۆری دادوەری واژووی لەسەر دەکات لە دادگا بەتەواوەتی دادوەر پشتی پێدەبەستیت...ئیمەی پزیشکی دادوەر بەرپرسین لەم حالەتە ئەگەر دادوەر ڕوونکردنەوەی بوێ پزیشکی دادوەر لەبەردەمی دادوەر ئامادە دەبیت و بۆی رووندەکاتەوە.
پرسیم بۆچی هاتووی بۆ پشکنین؟؟؟
وەڵام / من پەیوەندیم هەیە لەگەل کوڕێک  ...کە لەگەلی بووم هەرەشەی لێکردم وێنەم بڵاو بکاتەوە ئەگەر سیکسی لەگەل نەکەم...منیش لە ترسی وینەکانم رازی بووم..
(بەرای من ئەوکچە هەڵە بە هەڵەیەکی گەورەتر چارە دەکات کە دەڵیت ناچار بووم ..نەخیر کەس بۆی نییە دەست کاری جەستەی تۆ بکات و دەست درێژی بکاتە سەرت بەرامبەر هەڕەشە چونکە خۆی لە خۆی هەڕەشەی کورەکە تاوانە)..
لەکوێ ناسیت؟
وەڵام/ لە فەیسبووک ناسیم.
دوای پۆلیس دەست بەسەری کردین و منی بردە داڵدانی ئافرەتان و ئەویش دەست بەسەرکراوە.. ئیستا ئینکاری دەکات لەهەموو شتیک.....منیش زۆر پەشیمانم.
ئامۆژگاری پزیشکیکی پسپۆر وەرگرن باوەڕ بە هیج کەسێک مەکەن لە سوشیال میدیا.. و سوشیال میدیا بەکارمەهینن بۆ یەکتر ناسین و وێنەی تایبەتی خۆتان مەنێرن بە تایبەت بۆ کەسێک  ... تەماشای ئەو کچە بکەن بووە قوربانی ،و زۆر شتی لە دەست دا  وەک خێزان و متمانەی خیزان کە ئەو دوو شتە سامانی ژیانن و ئەو کێشە تا هە تا بە دوای ئەو کچە دەمێنی... هەڵەی وا گەورە کەسەکە خۆی و خێزانەکە  دەبنە قوربانی و باجی دەدەن...کە کێشەی وا دروست بوو پەشیمانی چارەی ناکات...

کە کێشە بگاتە رادەی پزیشکی دادوەری کەواتە لوتکەی کێشیە....
من نازانم سوشیال میدیا بۆ بەکاربیت بۆ یەکتر ناسین.....ئایا دایک و باوک هیچ دەرفەتێک نەبوو چاودێرییەکی ئەو کچە بکەن یان بزانن جی دەکات لەسەر انترنت!!
ئەو چیرۆکە من ڕۆژانە دەیبینم هەمووشی هەمان شێوەی ئەوەیە...لەوانەیە بە باسکردنی بە دەستکارییەکی جوان  ببێتە بەرچاو ڕوونیەک بۆ دایکان و باوکان زیاتر و زیاتر ئاگاداری منداڵەکانیان بن لە سۆشیال میدیا بەتایبەتی هەرزەکار.....
جگە لەخیزان سیستەمی پەروەردە زۆر گرنگە بە هێز بیت
واتە پەروەردە پێش فیربوون...تکایە مامۆستایان و بەڕیوەبەران گرنگی بدەن بەم بابەتە ئامۆژگاری قوتابیان بکەن بەتایبەتی هەرزەکاران.... من لێرە باسی کچەکە دەکەم زیاتر هەرچەندە کوڕەکەش هەلەی گەورەی کردووە بەڵام واقیعی کۆمەڵگا وایە هەموو شتیک لەسەر ئافرەت و کچ هەژمار دەکات بەداخەوە....
بەراستی ئەو جیلەی ئیستا جاودیرییەکی زۆر زیاتری دەوێ و ماندوو بوونی دەوی ...جیلیک دروست بووە خۆ لە هیچ شتیک ناترسێت بەداخەوە کە ئەوە کارەساتە بۆ نەتەوەیەک کە بنەمای ئەخلاقی وای لیبیت.... سوشیال میدیا ئەگەر بەشێوەیەکی دروست بەکاربیت سوودی زۆری هەیە نەک تەنها شتی بەدرەوشت...
دکتۆرە دیلمان ئازاد حسن
پسپۆری پزیشکی دادوەری
مامۆستا لە کۆلێژی پزیشکی.