ناسا "بوونی ئاوی لەسەر رووی مانگ" راگەیاند

تا یٔێستا نازانین ئایا دەتوانین ئەو ئاوە وەک سەرچاوەی ژیان بەکاربهێنین یان نا

دۆزینەوەیەکی سەرنجڕاکێش و بێهاوتا.. ناسا "بوونی ئاوی لەسەر رووی مانگ" راگەیاند.

لە دۆزینەوەیەکی سەرنجڕاکێشدا جیم برایدنستاین، بەڕێوەبەری ئاژانسی بۆشاییگەری ئەمریکا "ناسا" بوونی ئاوی لەسەر رووی مانگ راگەیاند.

برایدنستاین لە تویتێکدا لەسەر هەژماری خۆی لە تویتەر گوتی، "لەڕێگەی بەکارهێنانی تەلسکۆبی "SOFIA"وە بۆ یەکەمجار بووني ئاو لەسەر رووی مانگ لە بەرامبەر خۆر پشتڕاست دەکەینەوە".

برایدنستاین، ئەوەشی زیاد کرد: "تا یٔێستا نازانین ئایا دەتوانین ئەو ئاوە وەک سەرچاوەی ژیان بەکاربهێنین یان نا، بەڵام دۆزینەوەی ئاو هۆکارێکی سەرەکییە لە پلانی دۆزینەوەی ئەرتمس".

ئەم ئەنجامانە ئاماژە بەوە دەکەن کە ئاو لەسەر مانگ دروست دەبێت، یان لە سەرچاوەکانی دەرەوە بۆی دێت و، لە ناوچە جەمسەرییەکان مانگ کۆدەبنەوە.

بوونی ئاو پاڵنەرێکی زیاتر دەبێت لە ئاشکراکردنی مانگ و یاسا ئەگەرییەکانی داهاتوو تێیدا، بۆ ئەوەی وەک سەرچاوەیەکی ئەگەری ئاوی خواردنەوە و، سووتەمەنی کار بکات.