سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی کارە تیرۆریستیەکەی شاری نیس لە فەڕەنسا دەکات

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرکۆنەی کارە تیرۆریستیەکەی شاری نیس لە فەڕەنسا دەکات.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له‌ تویته‌ر لەبارەی هێرشەكەی فرەنسا پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: ئیدانه‌ی ئه‌و كاره‌ تیرۆریستییه‌ ده‌كه‌م كه‌ له‌ شاری نیس له‌ فه‌ره‌نسا ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی كرده‌ ئامانج و بوونه‌ قوربانی.

نێچیرڤان بارزانی گوتیشی: لێره‌وه‌ سه‌ره‌خۆشیی قووڵم پێشكه‌ش به‌ خێزان و كه‌سوكاری قورانییان و گه‌ل و حكوومه‌تی فه‌ره‌نسا ده‌كه‌م، له‌م كاته‌ سه‌خته‌دا هاوسۆز و هاوخه‌میانم.