لە سۆران کۆنترۆڵی نرخی دەمامک دەکرێت

لەسۆران کۆنترۆڵی نرخی دەمامک دەکرێت و هاووڵاتیانیش پابەندی ڕێنماییە تەندرووستیەکان دەکرێن.

بە چاودێری مغدید عریف ئەحمەد قائمقامی قەزای سۆران بە وەکالەت و تیمی تایبەتی لیژنەی ئابووری سۆران سەردانی نۆرینگەو دەرمانخانەو مارکێتەکانی فرۆشانی دەمامکیان کرد، بە ئامانجی ئاگادار بوون لە چۆنیەتی فرۆش و نرخ.
 
هاوکات لێژنەی ناوبراو ڕۆژانە بەردەوام چاودێری هاووڵاتیانیش دەکەن لە بەستنی ماسک و پابەند بوون بە ڕێنماییەکان.

شایانی باسە لێژنەکان بەم شێوەیە نرخەکانیان داناوەو هاوکات ئەمڕۆش ئاماری چوار ڕۆژی سەرپێچیەکانی هاوڵاتیانیان ڕاگەیاند.

نرخی سێتی 50 دانەی دەمامکی چینی ڕەنگی رەشی سێ بەرگە لە 5000 پێنج ھەزار دینار زیاتر نەبێت و رەنگی شین سێ بەرگە لە 3000 سێ ھەزار دینار زیاتر نەبێ.

له‌ بریاره‌كه‌دا هاتووه‌، ھەر فرۆشیارێک سەرپێچی ئەو نرخە بکات بەپێی یاسایی بەتوندترین شێوە کاردانەوەی لەگەڵ دەکرێت.

ئامارەکانیش بەم شێوەیەن.
تێکڕای ئاماری (٤) رۆژ لە ٢٠٢٠/١٠/٢٧ تاکو ٢٠٢٠/١٠/٣٠
غەرامەکردن:  (٧٨٠,٠٠٠)  دینار
بەڵێننامە:      (٣٦)        
گرتن:             (٢٧)         ھاووڵاتی
داخستن:       (٩)            شوێن

راگه‌یه‌ندراوی
ژووری ئۆپەراسیۆنی
قەزای سۆران

ئا: فرمان عه‌لی