نرخی نەوت لە پێنج مانگی ڕابردوودا نزمترین ئاستی تۆمارکرد

ئەمڕۆ بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەرامبەر سیو شه‌ش دۆلار و حه‌فتا  سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەوەش زیاتر لەله‌ سه‌دا چل نرخەکەی لەدەستداوە.

بەهۆی دووبارە گەڕاندنەوەی قەدەغەی هاتوچۆو لە ئەوروپا، نرخی نەوت لە پێنج مانگی ڕابردوودا نزمترین ئاستی تۆمارکرد و بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی، بەشێوەیەک بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەرامبەر شێست و سێ دۆلار و حه‌فتا سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەگوێرەی ماڵپەڕی ئۆیێل پرایزی تایبەت بە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان، ئەمڕۆ دووشەممە، بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەرامبەر سیو شه‌ش دۆلار و حه‌فتا  سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەوەش زیاتر لەله‌ سه‌دا چل نرخەکەی لەدەستداوە.

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی "تێکساس" بەرامبەر سیو چوار  دۆلار و چل و هه‌شت  سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و ئەویش بەهەمانشێوە زیاتر لەله‌ سه‌دا چوار نرخەکەی لەدەستداوە.

دابەزینەوەی نرخی نەوت بەهۆی دووبارە گەڕاندنەوەی کەرەنتینە و قەدەغەی هاتوچۆیە لە وڵاتانی ئەوروپا بەهۆی هەڵکشانی ئامارەکانی کۆرۆنا، کە بەشێوەیەک لە مانگی ئایاری ڕابردووەوە بۆ یەکەمجارە نرخی نەوت تا ئەو ئاستە دادەبەزێت.