پێشانگایه‌كی تایبه‌تی فۆتۆگرافی كرایه‌وه‌

بۆ وێنه‌گر هاوكار ئه‌یوب له‌ باخی سه‌رای سلێمانی ‌كرایه‌وه‌

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 3-11-2020 كاتژمێر 1:30 پاشنیوه‌ڕۆ پێشانگای تایبه‌تی فۆتۆگرافی له‌شاري سلێمانی  كرایه‌وه‌.


به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی پێشانگایه‌كی تایبه‌تی فۆتۆگرافی له‌ژێر ناوی " سروشت و هیوا له‌ نمای فۆتۆگرافه‌رێكه‌وه‌" بۆ وێنه‌گر هاوكار ئه‌یوب له‌ باخی سه‌رای سلێمانی ‌كرایه‌وه‌ و ژماره‌یه‌ك تابلۆ و وێنه‌خرێته‌ به‌ر دیدی بینه‌ران.

 

له‌ كۆتایی پێشانگایه‌كه‌دا به‌مه‌به‌ستی هیوا به‌خشین و ئاسوده‌كردنیان وێنه‌و تابلۆكان پێشكه‌ش به‌ نه‌خۆشخانه‌ی هیوا ده‌كرێت.