رافائیل نادال سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر پاپلۆ كارینۆ روبه‌رووی یه‌كتری بونه‌وه‌

له پاله‌وانێتی نیۆده‌وله‌تی ماسته‌رزی پاریس پێرسی فه‌ره‌نسی

له‌ یاریه‌كی دیكه‌ی قۆناغی چاره‌گی كۆتایی پاله‌وانێتی نیۆ ده‌وله‌تی ماسته‌رزی پاریس پێرسی فه‌ره‌نسی  هه‌ردوو یاریزانی ئیسپانی رافائیل نادال و پاپلۆ كارینۆ روبه‌رووی یه‌كتری بونه‌وه‌ 

 له‌ كۆمه‌له‌ی یه‌كه‌مدا كارینۆ ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كردو به‌ئه‌نجامی شه‌ش ، چوار ئه‌م كۆمه‌له‌یه‌ی له‌ سوودی خۆی كۆتایی پێ هێنا ، به‌لام له‌ كۆمه‌له‌ی دووه‌م و سێیه‌م نادال گه‌رایه‌وه‌ ناو كه‌شی ركابه‌ری هه‌ردوو كۆمه‌له‌كه‌ی له‌ سوودی خۆی به‌ ئه‌نجامی حه‌وت ، پێنج و شه‌ش یه‌ك كۆتایی پێ هێناو یاریه‌كه‌شی به‌ دوو كۆمه‌له‌ به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌له‌یه‌ك برده‌وه‌و خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی پێش كۆتایی پاله‌وانێتیه‌كه‌  له‌و قۆناغه‌ش یاری له‌گه‌ل ئه‌لێكسانده‌ر زڤێرڤی ئه‌لمانی ئه‌نجام ده‌دات كه‌ ئه‌ویش لای خۆیه‌وه‌ به‌ دوو كۆمه‌له‌ی خاوێن سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ستان ڤاڤرینكای سویسری به‌ده‌ست هێنابوو 


شایه‌نی باسه‌ پارسال له‌ قۆناغی پێش كۆتایی رافائیل نادال به‌ هۆی پێكانه‌وه له‌ مپاله‌وانێتیه‌ كشایه‌وه‌ .