ده‌مامكێكی زیره‌ك دروست ده‌كرێت

توانای هه‌یه‌ پله‌ی گه‌رمی له‌ش و رێژه‌ی پیسبوونی هه‌وا بپێوێت

ئه‌ندازیارانی ئه‌لیكترۆنی له‌ هۆڵه‌ندا ده‌مامكێكی زیره‌ك دروست ده‌كه‌ن.

ئه‌ندازیارانی ئه‌لیكترۆنی له‌ هۆڵه‌ندا له‌ هه‌وڵی دروستكردن و په‌ره‌پێدانی چه‌ندین خزمه‌تگوزاریدان له‌پێناو خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان و له‌ هه‌وڵی دروستكردنی جۆرێك له‌ ده‌مامكن كه‌ جگه‌ له‌وه‌ی مرۆڤ له‌ ڤایرۆس و هه‌ڵمژینی

هه‌وای پیس ده‌پارێزێت ، توانای هه‌یه‌ پله‌ی گه‌رمی له‌ش و رێژه‌ی پیسبوونی هه‌وا بپێوێت ، جگه‌ له‌مانه‌ش كاتێك ده‌مامكه‌كه‌ به‌كه‌ڵكی به‌كارهێنان نامێنێت به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ی ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ كاتی گۆڕینی ده‌مامكه‌كه‌یه‌تی.