له‌پاڵه‌وانێتی له‌نده‌ن نۆڤاك دیۆكۆڤیچی سڕبی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر دیێگۆ شوارتزمانی ئه‌رژه‌نتینی

نۆڤاك دیۆكۆڤیچی سڕبی و پۆلێنكراوی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان سه‌ركه‌وتنی له‌ قۆناغی یه‌كه‌می دوایین پاڵه‌وانێتی ماسته‌رزی ئه‌م وه‌رزه‌ی پیشه‌گه‌ران له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ ئاستی پیاوان به‌ده‌ستهێنا كه‌ ڕكابه‌ریه‌كان له‌ له‌نده‌نی پایته‌ختی بریتانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت

 له‌ گڕوپی دووه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، دیۆكۆڤیچ به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له‌ دیێگۆ شوارتزمانی ئه‌رژه‌نتینی و پۆلێنكراوی نۆیه‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه

 یاریه‌كه‌ یه‌ك كاتژمێرو هه‌ژده‌ خوله‌كی خایاندو ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانیش شه‌ش سێ، شه‌ش دوو بوو، دیۆكۆڤیچ بۆ شه‌شه‌م جاری له‌سه‌ریه‌ك سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر تێنسزانه‌ ئه‌رژه‌نتینیه‌كه‌ تۆماركرد، ئه‌ویش دوای ڕۆژێك له‌ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان له‌ كۆتایی وه‌رز كه‌ بۆ شه‌شه‌م جار له‌ كاروانی وه‌رزشی خۆی خه‌ڵاته‌كه‌ی برده‌وه

 جێگای باسه‌ تێنسزانه‌ سڕبیه‌كه‌ پێنج جار نازناوی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ی به‌ده‌ستهێناوه‌