چەند بروسکەیەکی سـەرەخۆشیی لە بارەگای بارزانییەوە

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو مه‌لا عه‌بدوڵڵا ره‌سوڵ مه‌حمود ده‌كات

به‌ناوی یه‌زدانی به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو مه‌لا عه‌بدوڵڵا ره‌سوڵ مه‌حمود

به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی تێكۆشه‌ر و پێشمه‌رگه‌ی به‌وه‌فای رێبازی پیرۆزی كوردایه‌تی(مه‌لا عه‌بدوڵڵا ره‌سوڵ مه‌حمود) پێشمه‌رگه‌ی هه‌ردوو شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان و هه‌ڵگری (مه‌دالیای بارزانیی نه‌مر)مان پێگه‌یشت.

مه‌لا عه‌بدوڵڵا ره‌سوڵ پێشمه‌رگه‌ و كادیر و كه‌سایه‌تیه‌كی دڵسۆز به‌خاك و نیشتیمان و بیر و باوه‌ڕی كوردایه‌تی بوو، به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان و ته‌واوی خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای مه‌زن داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو (مه‌لا عه‌بدوڵڵا ره‌سوڵ مه‌حمود) به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، ئۆقره‌یی و ئارامیش به‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی

20ـی11ـی2020

...........................

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ هه‌نگاو عه‌بدوڵڵا خان و محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا خان ده‌كات

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان، هه‌نگاو عه‌بدوڵڵا خان و محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا خان

به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو(فاتیمه‌ عه‌بدوڵڵا ره‌سوڵ) دایكی به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی به‌ڕێزاتان و خانه‌واده‌ نیشتیمانپه‌روه‌ره‌كه‌تان و ته‌واوی خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای مه‌زن داواكارین گیانی خوالێخۆشبووی دایكتان به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامیش به‌ ئێوه‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی

20ـی11ـی2020

..........................

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو مام نادر حمه‌قادر قه‌ڵادزه‌یی ده‌كات

به‌ناوی په‌روه‌ردگای مه‌زن و به‌خشنده‌

به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو مام نادر حمه‌قادر قه‌ڵادزه‌یی

به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی تێكۆشه‌ر و كه‌سایه‌تی دیاری قه‌ڵادزێ و ئه‌ندامی خولی یه‌كه‌می په‌رله‌مانی كوردستان و قائیمقامی پێشووی قه‌ڵادزێ(مام نادر حمه‌قادر قه‌ڵادزه‌یی)مان پێگه‌یشت.

مام نادر حمه‌قادر قه‌ڵادزه‌یی كه‌سایه‌تیه‌كی شۆڕشگێڕ و نیشتیمانپه‌روه‌ر و دڵسۆز بوو، به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان و ته‌واوی خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین، هاوبه‌شی خه‌می هه‌موو لایه‌كین.

له‌ خودای دلۆڤان داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو كاك نادر حمه‌قادر به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامیش به‌ ئێوه‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی

20ـی11ـی2020

..........................

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ سه‌فه‌ر بابه‌كر سێلكی ده‌كات

به‌ناوی خودای دلۆڤان و مه‌زن

به‌ڕێز، كاك سه‌فه‌ر بابه‌كر سێلكی

به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی كۆماری كوردستان و هه‌ردوو شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان(بابه‌كر ئاره‌ب سێلكی) باوكی به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت.

خوالێخۆشبوو كاك بابه‌كر پێشمه‌رگه‌یه‌كی خاوه‌ن هه‌ڵوێست و به‌وه‌فا بوو بۆ نیشتیمان و خاك و نه‌ته‌وه‌كه‌ی، به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌، سه‌ره‌خۆشی له‌ به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و ته‌واوی خزم و دۆستانتان ده‌كه‌ین و هاوخه‌میمان بۆ ئێوه‌ و كه‌سوكارتان راده‌گه‌یه‌نین.

له‌ په‌روه‌ردگای مه‌زن داواكارین گیانی خوالێخۆشبووی باوكتان، به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، ئۆقره‌یی و ئارامیش به‌ ئێوه‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی

20ـی11ـی2020