مووشه‌كێك به‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئێران له‌ ئه‌فغانستان كه‌وت

23 مووشه‌ك به‌ ئاراسته‌ی كابوڵ-ی پایته‌ختی ئه‌فغانستان هه‌ڵدرا

23 مووشه‌ك به‌ ئاراسته‌ی كابوڵ-ی پایته‌ختی ئه‌فغانستان هه‌ڵدرا و یه‌كێك له‌و موشه‌كانه‌ به‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئێران كه‌وت.

له‌و باره‌یه‌وه‌ باڵیۆزخانه‌ی ئێران له‌ كابوڵ راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تیایدا ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو كه‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ مووشه‌كێك كه‌وتوه‌ته‌ باخچه‌ی باڵیۆزخانه‌وه‌ و زیانی به‌ بیناكه‌ گه‌یاندووه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌ش كراوه‌ كه‌ رووداوه‌كه‌ هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه‌.

جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فغانستان، تارق ئاریان رایگه‌یاندبوو: "به‌یانی ئه‌مڕۆ 23 مووشه‌ك ئاراسته‌ی كابوڵ-ی پایته‌خت كراون له‌ ئاكامدا هه‌شت كه‌س كوژراون و ٣١ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون".

تا ئێستاش هیچ لایه‌نێك په‌لاماره‌كه‌ی نه‌گرتۆته‌ ئه‌ستۆ و بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان-یش بێئاگایی خۆی له‌ په‌لاماره‌كه‌ راگه‌یاندووه‌.