له‌ رۆژئاواى کوردستان قەدەغەى هاتوچۆ راده‌گه‌یه‌ندرێت

بەهۆى زۆربوونى رێژه‌ی تووشبوانى کۆرۆنا و بەمەبەستى کۆنتڕۆڵکردنى، ئیدارەى خۆبەڕێوەبەرى رۆژئاواى کوردستان قەدەغەى هاتوچۆى لە هەندێک ناوچە و داخستنى قوتابخانە و فەرمانگەکانى راگەیاند.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی شانەی قەیرانەکان لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا  هاتووه‌، قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی ته‌واوه‌تی له‌ ناوچه‌كانی حه‌سه‌كه‌، قامشلۆ، ته‌بقه‌ و ره‌ققه‌ بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ راگه‌یه‌ندرا و بڕیاره‌كه‌ له‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 26ی ئه‌م مانگه‌وه‌ ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردن و تا 5ی مانگی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە کە سەرجەم قوتابخانە و زانکۆ و باخچەى ساوایان لەوماوەیەدا بە داخراوى دەمێننەوە.