دوایین ئاماری ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له‌جیهاندا راگه‌یه‌نرا

ژماره‌ی تووشبووان له‌ 58 ملیۆن نزیك ده‌بێته‌وه‌

ماڵپه‌ڕی "Worldometers" نوێترین ئاماره‌كانی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنای له‌ جیهاندا بڵاوكرده‌وه‌ و ئه‌وی خسته‌ڕوو كه‌ تا ئێستا له‌ جیهاندا یه‌ك ملیۆن و ٣٧٧ هه‌زار و ٧٦٢ كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

به‌پێی نوێترین ئاماره‌كان ٥٧ ملیۆن و ٩١٠ هه‌زار و ٥٨٢ حاڵه‌تی توشبوون به‌ كۆرۆنا تا ئێستا له‌ جیهاندا تۆمار كراوه‌ و ٤٠ ملیۆن و ١٠٨ هه‌زار و ٨٩٥ توشبووی ڤایرۆسه‌كه‌ چاكبوونه‌ته‌وه‌.

له‌ لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ ١٦ ملیۆن و ٤٢٣ هه‌زار و ٢٩٥ توشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ژێر چاره‌سه‌ردان.

زۆرترین حاڵه‌تی كۆرۆناش له‌ ئه‌مریكا تۆمار كراوه‌ كه‌ ١٢ ملیۆن و ٢٧٤ هه‌زار و ٧٢٦ حاڵه‌تی توشبوون و ٢٦٠ هه‌زار و ٢٨٣ حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان بووه‌.