سەرۆک بارزانی سەرەخۆشیی لە خانەوادەی میرزا ڕەفیق دەکات

سەرۆک بارزانی بۆ كۆچی دوایی میرزا ڕەفیق، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو كرد ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
 
بۆ خانەوادەی خوالێخۆشبوو میرزا ڕەفیق
 
بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی هەر دوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و كەسایەتیی دیاری سلێمانی و پێنجوێن (میرزا ڕەفیق)ـمان پێ گەییشت.
 
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و تەواوی خزم و كەسوكار و ئاشنایانتان دەكەم و، خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.
 
لە خودای مەزن داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
 
انا للە و انا الیه راجعون
 
مسعود بارزانی
23ـی تشرینی دووەمی 2020