ئه‌مرۆ له‌ هه‌ولێر پێشانگایه‌ك بۆ حه‌وت خانمه‌ هونه‌رمه‌ند ده‌كرێته‌وه‌

به‌ ناونیشانی (به‌ هه‌سته‌كانمان ژیان جوانتر ده‌كه‌ین)

ئه‌مرۆ  چوارشه‌ممه‌ 2020/11/25،پێشانگایه‌ك بۆ ژماره‌یه‌ك خانمه‌ هونه‌رمه‌ند له‌ هۆڵی گه‌له‌ریی لقی هه‌ولێرى سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان ده‌كرێته‌وه‌.

پێشانگاكه‌، به‌ ناونیشانی (به‌ هه‌سته‌كانمان ژیان جوانتر ده‌كه‌ین)، پێشانگایه‌ك بۆ ژماره‌یه‌ك خانمه‌ هونه‌رمه‌ند، له‌ هۆڵی گه‌له‌ری لقی هه‌ولێرى سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان بكرێته‌وه‌.

حه‌وت خانمه‌ هونه‌رمه‌ند له‌ پێشانگاكه‌دا به‌رهه‌مه‌ هونه‌رییه‌كانیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، پێشانگاكه‌ به‌ جێبه‌جێكردنی ڕێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان ده‌كرێته‌وه‌.
پیشانگایه‌كه‌ كاتژمێر 4ی ئێواره‌ له‌ هۆڵی گه‌له‌ری لقی هه‌ولێرى سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان ده‌كرێته‌وه‌.

ktv