Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 12:02

25 ی نۆڤەمبەر چیە و لە چیەوە هاتووە؟

هەڵمەتی نێشتیمانی توندوتیژی دژی ئافرەتان هەلمەتێکی گشتگیرە
کوردستان TV
100%

توندوتیژی بەرامبەر بە ئافرەتان بنەمای پێشێل کردنی ماف و ئازادیەکانی تاکە لە کۆمەلگەدا و ئەم رەفتارە وا لە ئافرەتان دەکات کە زەبری هێز لاوازی بەرامبەر بە پیاوان قبوڵ بکەن و بکەونە ژێر دەسەلاتی پیاوەکەنیان، کە ئەم رەفتارانە دوورن لە هەموو بەهایەکی مرۆڤایەتی و خۆشەویستی، لەکاتێکدا کە بنەمای یەکسانی و پێکەوە ژیانی هەردوو رەگەز بریتیە لە خۆشەویستی.
بۆیە ئافرەتان لە سەرتاسەری جیهان بۆ نەهێشتنی ئەم جیاکاریە و بەرەنگاربونەوەی هەموو جۆرە توندوتیژیەکان، هەلسان بە هەلمەتێکی گشتگیر و بێ وچان بۆ مافەکانیان.
ئەوە بوو یەکەم جار لە ساڵی ١٩٨١ لەلایەن فیمینستەکانی ئەمەریکا رۆژی ٢٥ ی نۆڤەمبەر وەکو رۆژی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ئافرەتان دەستنیشان کرا،پاشان دوای گردبونەوە و نارەزایەتی بەردەوام دەربارەی توندوتیژی (نایەکسانی و جیاکاری، توندوتیژی ناو خێزان، توندوتیژی جەستەیی، سێکسی، دەرونی بەرامبەر ئافرەتان،دەستدرێژی سێکسی، بازرگانی کردن بە ئافرەتان، خەتەندەکردنی مێینە...هتد)،ئەوە بوو بە بریاری (٥٤/١٣٤) نەتەوە یەکگروەکان لە ساڵی ١٩٩١ رۆژی (٢٥)ی نۆڤەمبەر وەکو رۆژی جیهانی توندوتیژی دژی ئافرەتان ناساند.


سەرەتای ئەم چیرۆکە بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە لە (٢٥ی نۆڤەمبەری ساڵی ١٩٦٠) لە وڵاتی دۆمێنیکان سێ ئافرەت بە ناوەکانی (پاتریا، مینروا، ماریا ترێزا) کە بە خوشکانی میرابال ناویان دەرکردبوو،لەلایەن دەست و پێوەندەکانی دکتاتۆری دۆمنێکان (رافائێل تروخیۆ) کوژران. هۆکاری کوشتنیان بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە خوشکانی میراباڵ مێردەکانیان لە خەباتگێری دژ بە رژێمی (رافائێل تروخیۆ)بوون و هەر سێ خوشکەکان لە نمونەی بەرزی خەبات و کۆلنەدان بوون لە دژی رژێمی دکتاتۆری دۆمنێکان، لە پێناوەدا چەندین جار کەوتبونە بەندیخانە، لە مانگی ١ یەکی ساڵی ١٩٦٠ (پاتریا) سەرۆکایەتی کۆبونەوەیەکی گرتە دەست و دواتر بوو بە هەوێنی بزوتنەوەیەکی نهێنی و پاشان هەردوو خوشکەکەشی بوون بە ئەندام لەم بزوتنەوەیە.


لە ٢٥ ی نۆڤەمبەری ساڵی ١٩٦٠ خوشکەکانی میراباڵ لە کاتێکدا بۆ سەردانیکردنی مێردەکانیان دەیان بردن کە لە بەندیخانە بوون،بە دەستی بە کرێگیراوانی رافائێل تروخیۆ و بە فەرمانی راستەوخۆی ئەو کوژران.
ئەم رەفتارە بووە هۆی نارەزایەتیەکی زۆر و بێزاری خەڵک و ساڵێک دوای کوژرانیان دەسەلاتی دکتاتۆری (رافائێل تروخیۆ )کۆتایی پێهێنرا.
هەڵمەتی نێشتیمانی توندوتیژی دژی ئافرەتان هەلمەتێکی گشتگیرە و لەسەرتا سەری جیهان ساڵانە ئەم هەلمەتە بۆ ماوەی (١٦) رۆژ بەردەوام دەبێت و لە هەرێمی کوردستانیش ئەم هەڵنەتە زۆر بە گرنگیەوە کاری لەسەر دەکرێت و ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگرەکەی و سەرجەم وەزیرەکان و دام و دەزگا فەرمی و پەیوەندیدارەکان، دەلالەت لە گرنگی ئەم پرسە دەکەن لە هەرێمی کوردستان و هەر بۆ ئەم پرسەش لە هەرێمی کوردستان کۆمەلێک یاسای تایبەتمەند دەرکرا و کۆمەڵێک یاساش هەموار کرایەوە بۆ بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان.
نوسینی: جێگر رشید

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.