نرخی نه‌وتی خاوی برێنت به‌ 48 دۆلارو 64 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت

یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا، به‌ ٤٨ دۆلار و ٦٤ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته‌ ٤٩ دۆلار و ٠٦ سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به‌ ٤٨ دۆلار و ٥٣ سه‌نت ته‌واو كرد.

ئه‌مڕۆش له‌ كاتژمێر ٠٩:٣٧ه‌وه‌ نرخه‌كه‌ی به‌راورد به‌ كاتی داخستنی بازاڕ به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،٢٣ به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و به‌ ٤٨ دۆلار و ٦٤ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێت.

له‌ هه‌مان كاتدا یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس WTI به‌ ٤٥ دۆلار و ٧٨ سه‌نت فرۆشرا.

چاوه‌ڕوانییه‌كان بۆ ده‌ستكردن به‌ به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌ كانوونی یه‌كه‌مدا، كاریگه‌ری هه‌بوو بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت.

باس له‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ ره‌نگه‌ له‌ڕووی ته‌كنیكییه‌وه‌ خاوی برێنت له‌نێوان ٤٩ دۆلار و ٠٦ سه‌نت بۆ ٤٩ دۆلار و ٣٩ سه‌نت به‌رهه‌ڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٤٨ دۆلار و ٧٣ سه‌نت بۆ ٤٨ دۆلار و ٤٠ بمێنێته‌وه‌.