سێ كه‌س به‌تۆمه‌تی ته‌قه‌كردنی هه‌ڕه‌مه‌كی و دروستكردنی ترس و دڵه‌ڕاوكێ له‌ چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستگیركران

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: لە درێژەی هەوڵەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بۆ دەستگیرکردن و ڕێگریکردن لەوکەسانەی ، کەبەتەقەی هەڕەمەکی دەیانەوێت ئارامی هاوڵاتیان تێکبدەن 3 کەس بەناوەکانی (س،ف،ع ) (گ،ن،م) (چ،ش،ح) نزیک زانکۆی چەرمۆ لەقەزای چەمچەماڵ کەتەقەی هەڕەمەکیان کردبو لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیرکران.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: تۆمەتباران دانیشتوی چەمچەماڵن ، لەئێستادا بەفەرمانی بەڕێز دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە بەبڕیاری (570) ڕاگیراون

(2) دەمانچەو یەک کڵاشینکۆف و ئۆتۆمبێلێکی جۆری قەمەرە (ئۆپترا)ی تەقەکەرەکان دەستی بەسەردا گیراوە