كه‌ركووك .. 14 ملیۆن و 600 هه‌زار حه‌بی قه‌ده‌غه‌كراو ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرا

به‌شی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مادده‌ی هۆشبه‌ر و كاریگه‌رییه‌ ئه‌قڵییه‌كانی كه‌ركووك رایگه‌یاند: له‌ كۆگایه‌كدا ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕی 14 ملیۆن و 600 هه‌زار ده‌نكه‌ حه‌بی قه‌ده‌غه‌كراودا گرت.

پۆلیسی به‌شی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانی كه‌ركووكیش له‌به‌یاننامه‌كدا رایگه‌یاند: له‌ باكووری كه‌ركووكدا، ده‌ستیان به‌سه‌ر 14 ملیۆن و 600 هه‌زار حه‌بی قه‌ده‌غه‌كراوی هۆشبه‌ردا گرتووه‌.

وونیشیكرده‌وه‌، مه‌فره‌زه‌كانمان به‌رده‌وام به‌دوای به‌كارهێنه‌ر و بازرگانانی مادده‌ی هۆشبه‌ردا ده‌گه‌ڕین و ده‌ستگیریان ده‌كه‌ن.