بۆمبێكی چێنراو به‌ سه‌ربازانی عێراقی ته‌قیه‌وه‌ قوربانی لێكه‌وته‌وه‌

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو له‌ گوندێكی داقوق چوار سه‌ربازی عێراقی برینداربوون.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به‌ كوردستان تیڤی راگه‌یاند: دره‌نگانی شه‌وی رابردوو لە گوندی عەلی سەرای کاکەیی لە شارۆچکەی داقوق بۆمبێکی چێنراو بە لیوای 45 سوپای عێراق تەقیەوە له‌ ئه‌نجامدا چوار سەربازی عێراقی برینداربوون و گەیندراونتە نەخۆشخانەی گشتی داقوق.