مسته‌فا كازمی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی زیقاری له‌كاره کەى دوورخسته‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی پارێزگای زیقار گرژی و ئاڵۆزی لێكه‌وته‌وه‌، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق مسته‌فا كازمی، حازم وائیلی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی زیقاری له‌كاره‌كه‌ی دوورخسته‌وه‌.

شایه‌نی باسه‌ هه‌ر به‌هۆی گرژی و ئاڵۆزییه‌كان، قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له‌ شاری ناسرییه‌ی ناوه‌ندی پارێزگای زیقار ڕاگه‌یه‌ندرا تا گرژی و ئاڵۆزییه‌كان زیاتر ته‌شه‌نه‌ نه‌سێنن.