مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی ئەکڕەم سوفی دەکات


بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو ئەکڕەم سوفی

بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی کەسایەتی تێکۆشەر و پێشمەرگەی ھەردوو شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵان،  خوالێخۆشبوو (ئەکڕەم سوفی)مان پێگەیشت.
بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە کورپەروەرەکەتان و سەرجەم کەسوکار و ھەڤاڵ و ھاوسەنگەرانی خوالێخۆشبوو دەكەین و ھاوبەشی خەمتانین.
لەخودای گەورە داواكارین سەبووری و ئارامی بەهەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوویش بەبەهەشتی بەرین شاد بكات..

انا لله وانا الیه راجعون

مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان