سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی كوردستان بانگێشتی په‌رله‌مانتاران ده‌كات


‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی دانیشتنی ئاسایی ژماره‌ 11ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بانگێشتی په‌رله‌مانتاران ده‌كات.

ده‌قی بانگهێشته‌كه‌: 
بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
پشت به‌ستن به‌حوكمی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره‌ (11)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له‌كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌رۆی ڕۆژی دوو شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 30/11/2020، تكایه‌ له‌كاتی دیاریكراودا ئاماده‌ بن.
له‌گه‌ڵ رێزدا..
د.رێواز فایق حسێن
سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان-عێراق