به‌ ڤیدیۆ.. مریشكێك بێچوه‌ سه‌گێك به‌خێو ده‌كات

‌ چۆن گوجیله‌كه‌ ده‌خاته‌ ژێر باڵه‌كانی

له‌ یه‌كێك له‌ كێڵگه‌كانی وڵاتی به‌رازیل مریشكێك ، هه‌وڵده‌دات ببێته‌ دایك بۆ گوجیله‌یه‌ك، له‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌ ده‌رده‌كه‌وێت ، مریشكه‌كه‌ چۆن گوجیله‌كه‌ ده‌خاته‌ ژێر باڵه‌كانی .

 

خاوه‌نی كێڵگه‌كه‌ ده‌ڵێت "مریشكه‌كه‌ وه‌كو دایكه‌ سه‌گێك هه‌ڵسوكه‌وت له‌ گه‌ڵ گوجیله‌كه‌ ده‌كات ، هه‌رچه‌ند مریشكه‌كه‌ ناتوانێ  ده‌نگی وه‌كو دایكه‌ سه‌گێك  بكات به‌ڵام ، هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌دات ، ده‌نگێك ده‌ڕببڕێت كه‌ له‌ ده‌نگی سه‌گ نزیك بێت. 

 

وه‌رگێران ودارشتنه‌وه‌ی - كامران