ترەمپ: ئەگەر جارێكی تر ببمەوە سەرۆك ڕێككەوتن لەگەڵ ئێران واژوو دەكەم

سەرۆكی ئەمریكا لەیەكەم چاوپێكەوتنی تەلەفزیۆنی دوای هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا رایگەیاند: ئەگەر ئەو وەك سەرۆكی ئەمریكا هەڵبژێردرێمه‌وه‌، بەخێرایی رێككەوتن لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران واژو ده‌كه‌م.
 
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەچاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا هەڵوێستێكی چاوەڕوان نەكراوی ئاشكراكرد و رایگەیاند: ئەگەر جارێكی تر بە سەرۆكی ئەمریكا هەڵبژێردرێمه‌وه‌ بە زووترین كات رێككەوتن لەگەڵ ئێران ئیمزا ده‌كه‌م و كۆتایی بەكێشەكان دەهێنم.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد جیاوازی زۆری نێوان دەنگەكان دەرخەری ئەو راستییە بوو كە ساختەكارییەكی گەورە لەكاتی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكادا ئەنجام دراوە.

ئەوە لە كاتێكدایە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا و كاندیدی كۆمارییەكان بەرامبەر جۆ بایدن كاندیدی دیموكراتەكان بۆ سەرۆكایەتی ئەمریكا شكستیهێنا و هیچ هیوایەكی نەماوە بۆ دووبارە هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆكی ئەمریكا.