ئه‌مڕۆ حەوتەمین دیداری فیلمی کوردی لە یۆتۆبۆری كۆتایی دێت

بە شێوەی ئۆنلاین لە شاری یۆتۆبۆری لە وڵاتی سوید بەڕێوەچوو

حەوتەمین دیداری فیلمی کوردی، بە نمایشی بەرهەمی سینەماکارانی کورد و بیانی بە شێوەی ئۆنلاین لە شاری یۆتۆبۆری لە وڵاتی سوید بەڕێوەچوو.

دیدارەکە بە بەڕێوەبەرایەتی دڵشاد ئەحمەد سەرۆکی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی یۆتۆبۆری و بە نمایشی بەرهەمی سینەماکارانی کوردستان، هەروەها چەندین کۆڕی پسپۆڕانەی هونەریی سینەما لە رۆژانی 27 و 28 و 29ی نۆڤەمبەری 2020 لە رێگای لاپەڕەی فەیسبووکی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی یۆتۆبۆری بە ناونیشانی https://www.facebook.com/kurdiskafilmtraffen بە هۆی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوەدەچوو.

 

لە یەکەمین رۆژی دیدارەکەدا سمینارێکی پسپۆڕانەی سینەمایی بە ناونیشانی "خوێندن و بواریی فیلمسازی لە هەرێمی کوردستان" بە ئامادەبوونی دکتۆر دڵشاد مستەفا مامۆستای زانکۆی سلێمانی و زانکۆی بەریتانیا و خاوەن بڕوانامەی دکتۆڕا لە بواریی فیلمسازیدا و بە بەشداریی هاوڕێ مستەفا دەرهێنەر و سینەماکار لە وڵاتی فینلاندا بەڕێوەدەچوو، دواتر کورتە فیلمی "گاڕاژ" Garag لە دەرهێنانی "یاد دێن" بە ماوەی 10 خولەک، کورتە فیلمی "دوا وێنە" لە دەرهێنانی "مەریوان ئیبڕاهیم" بە ماوەی 16 خولەک لە هەرێمی کوردستان، کورتە فیلمی "تارا" لە دەرهێنانی "فاتمە دەستمەرد" بە ماوەی 6 خولەک و کورتە فیلمی "هەرمان" لە دەرهێنانی "مەهدی جەودەت / ئاسۆ" بە ماوەی 10 خولەک لە هەرێمی کوردستان، بە شێوەی ئۆنلاین نمایش كران.   

 

لە دووەمین رۆژی دیدارەکەدا سمینارێکی پسپۆڕانەی سینەمایی بە ناونیشانی "فێستیڤاڵ و ئیڤێنتەکان لە کوردستان" بە ئامادەبوونی "دانەر عومەر" بەڕێوەبەری هونەریی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی بەڕێوەدەچێت و پاشان کورتە فیلمی "ماڵی خاڵی" Empty Home لە دەرهێنانی "هەوراز محەمەد" بە ماوەی 19 خولەک، کورتە فیلمی "رۆزا" Roza لە دەرهێنانی "محەمەد فریا" بە ماوەی 16 خولەک، کورتە فیلمی "ژۆڕنالیست" لە دەرهێنانی "فاتمە ئەحمەد" و "مێهران مەجدۆ" بە ماوەی 19 خولەک و کورتە فیلمی "هاواری کەلەوانشین" The Screm of Slium لە دەرهێنانی "سروشت عەبەڕەش" بە ماوەی 19 بە ئۆنلاین نمایش كران.    

 

 ئه‌مڕۆ لە سێیەم رۆژی دیدارەکەدا سمینارێکی پسپۆڕانەی سینەمایی بە ناونیشانی "پێگە، گرینگی و کاریگەریی بەڵگەفیلم" بە ئامادەبوونی "سالار سەعید" خاوەنی بڕوانامەی ماستەر لە بواریی فیلمدا و مامۆستای کۆلێژی هونەرە جوانەکانی سلێمانی و "عومەر محەمەد" بەکالۆریۆس لە بواری فیلم و رۆژنامەوانی و سەرنووسەری گۆڤاری ئەنفالستان بەڕێوەدەچێت و لە درێژەدا کورتە فیلمی "پێڵاوی گەرم" لە دەرهێنانی "عەدنان عوسمان" بە ماوەی 22 خولەک، کورتە فیلمی "دەست لێدان" Touch لە دەرهێنانی "وەرمان سەعید" بە ماوەی 22 خولەک و کورتە فیلمی "پیاوێک لە ئاڵتوون" لە دەرهێنانی "مەریوان ئیبڕاهیم"، بە ئۆنلاین نمایش دەکرێن.

ktv

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ

COVID-19
تووشبووان
104,964
گیان له‌ده‌ستدان
3,436
چاکبوونەوە
85,814
تووشبووان
607,587
گیان له‌ده‌ستدان
12,935
چاکبوونەوە
567,898
تووشبوون
94,572,376
گیان له‌ده‌ستدان
2,023,325
چاکبوونەوە
67,524,766