نرخی یه‌ك به‌رمیل نەوتی خاو گه‌یشته‌ 47 دۆلار و 20 سه‌نت


یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌کانی جیهاندا، به‌ ٤٧ دۆلار و ٢٠ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوەدەکرێت.


رۆژی هه‌ینی نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته‌ ٤٨ دۆلار و ٤٢ سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به‌ ٤٨ دۆلار و ٢٥ سه‌نت ته‌واو كرد.

ئه‌مڕۆش له‌ كاتژمێر ١٠:٠٠ه‌وه‌ نرخەکەی به‌راورد به‌ كاتی داخستنی بازاڕ به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٢،١٨ نزمبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ دیت و به‌ ٤٧ دۆلار و ٢٠ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ دەکرێت.

لە هەمان کاتدا یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس WTI به‌ ٤٤ دۆلار و ٥٩ سه‌نت فرۆشرا.

باس لەوە دەکرێت كه‌ ره‌نگه‌ لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٤٧ دۆلار و ٤١ سه‌نت بۆ ٤٧ دۆلار و ٨٤ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٤٦ دۆلار و ٩٨ سه‌نت بۆ ٤٦ دۆلار و ٥٥ بمێنێته‌وه‌.