وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم: له‌ ڕێگه‌ی داهاتی ناوخۆ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌كه‌ین

بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی تشرینی یه‌كه‌م حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێگه‌ی داهاتی ناوخۆ لیستی مووچه‌ی ئاماده‌ كردووه‌ و چاوه‌ڕوانی ناردنی 320 ملیار دیناره‌كه‌ی حكومه‌تی عێڕاق ده‌كات تاوه‌كو ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی بكات.

جووتیار عادل، گووته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: ئه‌وان به‌پێی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غدا كردوویانه‌ ده‌بوو 320 ملیاره‌كه‌ بنێردرێت بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌ڵام به‌هۆی موزایه‌ده‌ی سیاسی نه‌نێردراوه‌.

جووتیار عادل ڕاشیگه‌یاند: چاوه‌روانی ناردنی ئه‌و 320 ملیار دیناره‌ ده‌كه‌ین به‌ڵام له‌ ئه‌گه‌ری نه‌ناردنی پاره‌كه‌ی به‌غدا به‌ میكانیزمێكی دیكه‌ و له‌ڕێگه‌ی داهاتی ناوخۆ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌كه‌ین. 

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ به‌پێی ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا تاوه‌كو كۆتایی ساڵی 2020 واتا هه‌ر سێ مانگه‌كانی 10 و 11 و 12 به‌غدا مانگانه‌ بڕی 320 ملیار دینار بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێرێت به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نه‌نێردراوه‌.