دانیشتنی رۆژی چوارشه‌مه‌ 2020/12/2ى په‌رله‌مان دواخرا

بریاربوو دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان رۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌رێوه‌بچێت، منى نبى قه‌هوه‌چی  رایگه‌یاند: دانیشتنی رۆژی چوارشه‌مه‌ 2020/12/2ى په‌رله‌مان دواخرا.

سه‌باره‌ت به‌دواخستنی دانیشتنی ژماره‌ (12)ى ئاسایی په‌رله‌مان، كه‌بڕیاربوو سه‌عات 12ى نیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌مه‌ 2020/12/2 به‌ڕێوه‌بچێت، منى نبى قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان، تایبه‌ت به‌ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی په‌رله‌مانى راگه‌یاند: ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان نوسراوى ئاماده‌كردووه‌و ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت تاوه‌كو شاندی دانوستانكارى هه‌رێم و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارى حكومه‌تی هه‌رێم، له‌دانیشتنێكی تایبه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌ببن، به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرسی مووچه‌و شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێم و ره‌وشی گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدرال و پلان و ئاماده‌كارییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كانی په‌یوه‌ست به‌ڕه‌وشی دارایى.