كه‌شناسی هه‌رێم: لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 218 ملم باران باریوە

ئەمرۆ دووشەممە 30ی 11 ى 2020  بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕێژه‌ی باران بارینی  24 كاتژمێری رابردووی لە شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڵاو كرده‌وه‌ 


به‌پێی بڵاو كراوه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌  زۆرترین رێژەی باران بارین لە  پارێزگای سلێمانی بووە لە ناوچەی قەرەداغ  كە بڕی 45 ملم باران باریوە.

 لە پارێزگای هەولێریش بڕی 14.8 ملم باران باریوە.

بەپێی ئامارەكەی كەشناسیی هەرێمی كوردستان لەماوە 24 كاتژمێری رابردوودا بە تێكڕایی  218.5 ملم باران لە شاره‌كانی هه‌رێم باریوە.

1