پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیر كردنی كه‌سێكی ڕاگه‌یاند

له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیر كردنى كه‌سێكى ڕاگه‌یاند 

پۆلیسی هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت كه‌بەشی پۆلیسی ناوشار/ رۆژهەڵات، بنكەی پۆلیسی تەیراوە، توانییان تۆمەتبارێك بە ناوی (ر.ع.ا) دەستگیر بکەن، كە بەپێی ماددە (413) لە یاسای سزادان، داواکرابوو.

ڕاشیده‌گه‌یه‌نن كه‌تۆمەتباری ناوبراو، لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، ڕاگیراوە.