هه‌ولێر..له‌ ڕووداوێكی ته‌قه‌كردندا دوو كه‌س كوژران و دووی دیكه‌ش برینداربوون 

له‌ ڕووداوێكی ته‌قه‌كردن له‌ شه‌قامی 40 مه‌تری شاری هه‌ولێر دوو كه‌س كوژران و دووی دیكه‌ش بریندار بوون.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌ باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه‌ ڕایگه‌یاند: نیو كاتژمێر به‌ر له‌ ئێستا له‌ ڕووداوێكی ته‌قه‌كردندا له‌ گه‌ڕه‌كی مامۆستایانی شاری هه‌ولێر دوو كه‌س كوژران و دووی دیكه‌ش بریندار بوون و تا ئێستاش ناسنامه‌ی كه‌سه‌كان دیار نییه‌.

گوتیشی: شه‌ڕه‌كه‌ له‌ نێوان شه‌ش كه‌س ڕوویداوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ چوار كه‌س بوونه‌ته‌ قوربانی.