ته‌ندروستی عێراق: 1743 تووشبووی كۆرۆنا چاکبوونەوە

وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا هەزار و 961 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 2/12/2020، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە ئامارێكی نوێی تایبەت بە پەتای كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه‌ رایگه‌یاند: لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا، هەزارو 961 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسه‌كه‌ تۆماركراوە و كۆی تووشبووانی ڤایرۆسه‌كه‌ش 556 هه‌زار و 728 تووشبوو.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند: (1743) تووشبووی ڤایرۆسه‌كه‌ چاکبوونەتەوە.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، (34) تووشبووش به‌ هۆی ڤایرۆسه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. به‌وه‌ش كۆی گشتی گیانله‌ده‌ستدان گه‌یشته‌  12 هه‌زار و 340 كه‌س.