شاندێکی ھەرێمی کوردستان بەرەو بەغدا بەڕێکەوت

شاندی تەکنیکیی هەرێمی کوردستان بۆ دانوستاندن لەگەڵ حکومەتی عێراق بەرەو بەغدا بەڕێکەوت کە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی دەکات. 
   
هەر یەکە لە خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری بەغدا و عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەندامانی شاندەکەن. 

بڕیارە لەگەڵ حکومەتی عێراق لەبارەی ناردنی 320 ملیار دینارەکە، بودجەی ساڵی 2021   گفتوگۆ بکەن. 

سه‌ردانی شاندە تەکنیکییەکەی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی قسەکردنە لەگەڵ کۆمپانیای سۆمۆ، وەزارەتی دارایی و حکومەتی عێراق بۆ دابینکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ساڵی 2021.