له ئێن بی ئه‌ی تیپی یوتاجاز سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر تیپی دیترۆیت پیستۆنز تۆماركرد
له خولی باسكه‌ی تیپه پیشه‌گه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكای ناسراو به ئێن بی ئه‌ی، تیپی یوتاجاز سه‌ركه‌وتنی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێناو به نه‌وه‌دوشه‌ش خاڵ به‌رامبه‌ر به هه‌شتاوشه‌ش خاڵ له تیپی دیترۆیت پیستۆنزی میوانداری برده‌وه.
له یاریه‌كه‌دا یاریزانانی یوتاجاز ئاستێكی به‌رزیان پێشكهشكردو له نیوه‌ی یه‌كه‌مدا، به په‌نجاوحه‌وت خاڵ به‌رامبه‌ر به چل خاڵ له‌پێش میوانداره‌كه‌یان بوون، له نیوه‌ی دووه‌میش ئه‌م پێشكه‌وتنه‌ی میوانه‌كان درێژه‌ی هه‌بوو تا ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌یان به جیاوازی ده خاڵ به سوودی تیپه‌كه‌یان ته‌واوكرد.
یاریزان دۆنۆڤان میچێل ڕۆڵێكی دیاری له‌م بردنه‌وه‌ی یوتاجاز بینی و بیست خاڵی له یاریه‌كه تۆماركرد، به‌م ئه‌نجامه‌ش یوتاجاز دووه‌م سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌ك و شه‌شه‌م بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی ئێن بی ئه‌ی به‌ده‌ستهێنا، دیترۆیتیش دووچاری هه‌شته‌م دۆڕان هات